فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی خۆبەخش لە مەخمور: د1عـ.ـ.ـشـ.ـ.،.ـەکانی چیای قەرەچوغ شانەی نوستووی زۆریان هەیە
١٠ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:١١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی خۆبەخش لە مەخمور ڕایدەگەیەنێت، مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە ئارادایە و چەکدارەکانی سەر بەو رێکخراوە بەشێوەی گروپ و مەفرەزە لە چیای قەرەچوغ جموجۆڵیان هەیە.
غازی فەیسەڵ، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی خۆبەخش، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: سەرکردەکانی داعش لە چیای قەرەچوغ هەریەکە و کۆمەڵێک نازناوی لێنراوە، بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە و خۆیان لەهێرشی هاوپەیمانان بەدوور بگرن.
دەشڵێت: گروپەکانی چیای قەرەچوغ سەرپەرشتی ژمارەیەکی زۆر شانەی نوستوو دەکەن، ئەگەر لەعێراق ئاڵۆزی دروست ببێت شانە نوستووەکان چەک هەڵدەگرن و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن.
جەختیکردەوە: دوای تێکشکاندنی داعش ئیش لەسەر فکری شانە نوستووەکان نەکرا، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەبوو.