ژمارەیەک گەنجی کورد بۆ شەڕکردن لای هێزە شیعەکان ناوی خۆیان تۆمار کردووە
١٠ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:١٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لەچوارچێوەی ناونوسکردنی چەکداری خۆبەخش لەلایەن هێزە شیعەکانی عێراقەوە، ژمارەیەک کوردی دانیشتووی قەزای خانەقینی پارێزگای دیالە وەکو خۆبەخش ناوی خۆیان تۆمار کردووە.
ناو تۆمارکردنی چەکداری خۆبەخش لەلایەن هێزە شیعەکانی عێراق، ئامادەکارییە بۆ پێشهاتی سەربازی و ئەگەری هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارێزگای دیالە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هێزە شیعەکان خەڵکێکی زۆری خۆبەخشیان لە پارێزگای دیالە ناونوسکردووە.
دەشڵێت: ژمارەیەک گەنجی کوردی شیعە مەزهەب لە خانەقین ناوی خۆیان تۆمار کردووە، بۆ هەڵگرتنی چەک لەئەگەری هێرش بۆ سەر ئێران و دروستبوونی مەترسی لەسەر هێزە شیعەکان.