ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی شیعی لەبارەی کۆبوونەوەی شەرع و رەغد سەدام حسێن بۆ پەنجەرە دەدوێت
١٠ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:١٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی شیعی بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم، لەبارەی کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا لەگەڵ رەغد سەدام حسێن بۆ پەنجەرە دەدوێت.
د. محەمەد حسام، ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی شیعی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەر لەبەردەستدا نییە سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ رەغد سەدام حسێن.
دەشڵێت: ئەو قسانەی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو کەسە دەکرێن قسەی سۆشیال میدیان، هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی متمانەپێکراو پشتڕاستی نەکردووەتەوە.