ساڵەح موسلیم بۆ پەنجەرە: کاتێک گەنجانی باشور هاتنە سەنگەرەکانی پێشەوەی رۆژئاوا بۆ بەرگریکردن سەلماندیان رۆژئاوا تەنها نییە
١٠ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:١٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەره
هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات پەیەدە رایدەگەیەنێت، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لەگەڵ ئەو هاوکارییانەی لەهەرێمی کوردستانەوە رەوانەی رۆژائاوای کوردستان کران لەڕووی مەعنەوییەوە زۆر گرنگبوو.
ساڵەح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: گەنجانی باشوری کوردستان کاتێک هاتنە سەنگەرەکانی پێشەوەی رۆژئاوای کوردستان بۆ بەرگریکردن، سەلماندیان رۆژئاوا تەنها نییە و ئەمە بۆ یەکێتی گەلی کورد زۆر گرنگبوو.
دەشڵێت: ئەو هاوکارییانەی لە باشوری کوردستانەوە رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کران سودی گەورەیان هەبوو، نزیکەی ١٥٠ هەزار ئاوارەی هەرێمی جەزیرە لێی سودمەندبوون.
جەختیکردەوە: خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هەولێر و سلێمانی و ناوچەکانی تر لەڕووی مەعنەوییەوە بۆ گەلی رۆژئاوا زۆر گرنگبوو.