سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی بۆ پەنجەرە: ئومێد هەیە سبەی بارزانی و تاڵەبانی رێکبکەون ئەگەر هاوکێشەی تر نەهێنرێتە پێشەوە

١١ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٠٣ پێش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی بۆ پەنجەرە: ئومێد هەیە سبەی بارزانی و تاڵەبانی رێکبکەون ئەگەر هاوکێشەی تر نەهێنرێتە پێشەوە

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی ئاگادار لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، ئومێد هەیە سبەی بارزانی و تاڵەبانی رێکبکەون.

سەرچاوە باڵا سیاسییەکە کە داوایکرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کۆبوونەوەی سبەینێی نێوان بارزانی و تاڵەبانی بنەمای بۆ دانراوە، بۆیە ئەگەری رێککەوتن هەیە.

دەشڵێت: ئەگەر رێکبکەون لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمیش رێکدەکەون.

جەختیشیکردەوە: ئومێدی رێککەوتن هەیە، ئەگەر هاوکێشەی تر نەهێنرێتە پێشەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو