پێکهێنانی ئەنجومەنی سیاسی حیزب و لایەنە کوردییەکان دەوروژێنرێتەوە

١٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:٠٠ پاش نیوەڕۆ

پێکهێنانی ئەنجومەنی سیاسی حیزب و لایەنە کوردییەکان دەوروژێنرێتەوە

پەنجەرە

پێکهێنانی ئەنجومەنی سیاسی حیزب و لایەنە کوردییەکان یەکێکە لەو تەوەرانەی لەگفتووگۆکانی پشت پەردە قسەی لەبارەوە دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ناکۆکی نێوان لایەنەکان سەرکردەکانی لەیەکتری دوور خستەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پێکهێنانی ئەنجومەنی سیاسی حیزبەکان گفتووگۆیان کردووە.

ئەنجومەنی سیاسی حیزبەکان بەچەند ئاراستەیەک گفتووگۆی لەبارەوە کراوە، بەتایبەت سەرۆکی حزبەکان ببنە ئەندام لە ئەنجومەنەکەدا و بڕیار لەبارەی پرسە چارەنوسسازەکانەوە بدەن.

جگە لەپارتی و یەکێتی، حزبەکانی تریش پێشتر باسیان لە گرنگی پێکهێنانی ئەنجومەنی سیاسی حزبەکان کردووە، مانگی رابردووش پارتی سۆسیال دیموکرات پرۆژەیەکی ئامادە کردو ئاماژەی بە گرنگی ئەنجومەنەکە کردبوو.

بەلای بەشێک لە شارەزایانی بواری یاسا و چالاکوانانی سیاسییەوە، پێکهێنانی ئەنجومەنی پارتە سیاسییەکان هەنگاوێکی نەرێنییە و پێگەی پەرلەمان لاواز دەکات، وەکو باڵاترین دەسەڵاتی یاسایی و چاودێریکار، بۆیە ئەوان پاڵپشتی لە بەهێزکردنی رۆڵی پەرلەمان دەکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو