سەرکردەیەکی تورکمانی شیعە بۆ پەنجەرە: تورکیا چاوی بڕیووەتە کەرکوک و موسڵ

١٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:٠١ پاش نیوەڕۆ

سەرکردەیەکی تورکمانی شیعە بۆ پەنجەرە: تورکیا چاوی بڕیووەتە کەرکوک و موسڵ

پەنجەرە

سەرکردەیەکی تورکمانی شیعە رایدەگەیەنێت، تورکیا چاوی بڕیوەتە کەرکوک و موسڵ، ئەوە شتێکی شاراوە نییە و بەرپرسانی ئەو وڵاتە خۆیان نایشارنەوە.

نەجات حسێن، سەرکردەی تورکمانی شیعە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: تورکیا پلانی بۆ کەرکوک و موسڵ هەیە، بەڵام جێبەجێکردنی ئەو پلانە دەوەستێتەوە سەر دۆخی ناوچەکە و عێراق.

دەشڵێت: ئەگەر ئێران بە سەلامەتی لەپیلانگێڕییەکان رزگاری ببێت، دۆخی ناوچەکە سەقامگیر دەبێت و تورکیاش ناتوانێت ئەو پیلانە جێبەجێ بکات.

جەختیکردەوە: عێراق لەنێو دڵی زریاندایە و هەموو وڵاتان تەماعیان کردووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو