چین بەنیازە کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل بهێنێتە کوردستان

١٣ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:١٣ پاش نیوەڕۆ

چین بەنیازە کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل بهێنێتە کوردستان

پەنجەرە

بازاڕی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستاندا لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥ـدا گەشەیەکی خێرای بەخۆوە بینیوە، ئەمەش هاوکات لەگەڵ تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی لە ئاماری ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکاندا. هاوکات ئۆتۆمبیلە چینییەکان پێشەنگیی ئەو ئۆتۆمبیلانەیان گرتووە کە هاوردە کراون.


ئایا هەرێم دەبێتە ناوەندی ئۆتۆمبێلی چینی؟

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، چاوەڕوان دەکرێت وڵاتی چین کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێل یاخود کارگەکەی بهێنێتە عێراق، کە ناوەندەکەی لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، ئەگەر چین کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێم دابمەزرێنێت، جگە لە هەرزانبوونی نرخی ئۆتۆمبێل هەلی کار بۆ هەزاران هاوڵاتیش دەڕەخسێنرێت.

هەروەها هەرێمی کوردستان دەبێتە ناوەندێک بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل لەسەر ئاستی عێراق، بەمپێیەش بازاڕەکانی هەرێم زیاتر بەڕووی عێراق دا دەکرێنەوە و کریاری زیاتر بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل ڕوو لە هەرێم دەکەن.

بەپێی ئەو داتایانەی بڵاوکراونەتەوە، ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە، گەیشتووەتە نزیکەی ١٨٤ هەزار ئۆتۆمبێل.

ڕاپۆرتە ئابوورییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئۆتۆمبێلە چینییەکان گەورەترین پشکی هاوردە نوێیەکان بۆ بازاڕی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن، ئەمەش بەهۆی: نرخە ڕکابەرەکانیان، هەمەجۆریی مۆدێلەکان و پەرەسەندنی ئامێرە تەکنیکییەکانیان بەراورد بە تێچووەکەیان.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو