ئەو مەترسییەی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
١٣ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:١٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەگەر گروپە چەکدارە سورییەکان لەهەرێمی جەزیرەی رۆژئاوای کوردستان باڵادەست بن و سنورەکان کۆنترۆڵ بکەن، مەترسی بۆ سەر ئابووری هەرێم دروست دەبێت.
سەرچاوە باڵا سیاسییەکە کەنەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: باڵادەستبوونی گروپە چەکدارە سورییەکان بەسەر هەرێمی جەزیرەدا، ئەگەری کردنەوەی رێگەی نوێی ئابووری لەنێوان عێراق و تورکیا و سوریا دەهێنێتە ئاراوە.
دەشڵێت: ئەگەر دەوازەی نوێی ئابووری بکرێتەوە زیانی گەورە بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، مەترسییەکی تری سەر هەرێمی کوردستان ئەگەری هێرشی تورکیایە بۆ سەر شەنگال، ئەمەش کاریگەری لەسەر هەرێم دەبێت، بەڵام ئەگەری هێرشی راستەوخۆ بۆ سەر هەرێم دوور و پێشبینی بۆ نەکراوە.