سیاسەتمەدارێکی کورد: لۆبیکردن و یەکگرتوویی و خۆگونجاندن لەگەڵ واقیعی ناوچەکە ئەو سێ پێوەرەن کە داهاتووی کوردییان پێوە بەندە 

١٣ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:١٥ پاش نیوەڕۆ

سیاسەتمەدارێکی کورد: لۆبیکردن و یەکگرتوویی و خۆگونجاندن لەگەڵ واقیعی ناوچەکە ئەو سێ پێوەرەن کە داهاتووی کوردییان پێوە بەندە 

پەنجەرە

لە تەمەنی 88 ساڵیدا و دوای بەسەر بردنی بەشێکی زۆری تەمەنی لەنێو رووداوە سیاسییەکاندا، مەحمود عوسمان بەگەشبینییەکەوە لە پێگە و ئایندەی کورد لەناوچەکە دەڕوانێت.

د. مەحمود عوسمان پێیوایە داهاتی کورد لەناوچەکە لەسەر بنەمای سێ پێوەر بەندە و بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: پێوەری یەکەم یەکگرتوویی سەرکردایەتی کوردە، نەک وەک ئەوەی لە هەرێم روودەدات هەر حزبەو بەجیا کار بکات.

دەشڵێت: پێوەری دووەم بەهێزکردنی لۆبی کوردە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بهێنێتە ئاراوە لەسەر پرسی کورد. پێوەری سێیەمیش خۆ گونجاندنە لەگەڵ ئەو جوگرافیایەی کورد پێوەی گرفتارە، کە تێیدا ئەو دەوڵەتانەی بەسەریاندا دابەشکراوە دان بە مافی کورد نانێن.

بەبڕوای مەحمود عوسمان، هەتا ئێستا کێشەی کورد وەکو پێویست نەبووەتە بەشێک لە ئەجێندای سەرەکی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی.

سەبارەت بە چارەنووسی ناوچە کوردییەکان لە سوریا دوای پێشڕەوییەکانی سوپای سوریای عەرەبی، د. مەحمود عوسمان پێیوایە دەوەستێتەوە سەر شێوازی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی کۆتایی مانگی ڕابردو لە نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع.

د.مەحمود عوسمان دەڵێت: ڕۆژئاوا هەر دەمێنێت، بەڵام شێوازەکەی دەوەستێتەوە سەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەوە. ئەگەر بەدەستی حکومەتی سوریا بێت، نایەوێت ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت چونکە دەیەوێت زاڵبێت بەسەر هەموو ناوچەکاندا. هەردوو لا دەڵێن باشە، بەڵام جێبەجێکردنی چۆن دەبێت؟ ڕێککەوتنەکان نوسینیان جۆرێکە و جێبەجێکردنیان جۆرێکی ترە. بۆیە دەبێت چاوەڕوان بکەین.

گومانەکانی د.مەحمود عوسمان لە ڕێککەوتنەکە شۆکهێنەر نین، بەڵکو پشتئەستورن بە ئەزموونەکانی ڕابردوویەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو