ئایا مەترسی لەسەر دەسەڵاتی شیعە لە عێراق دا هەیە؟

١٣ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:١٦ پاش نیوەڕۆ

ئایا مەترسی لەسەر دەسەڵاتی شیعە لە عێراق دا هەیە؟

پەنجەرە

بەهۆی فشارەکانی ئەمەریکا لەسەر حکومەتی عێراق بۆ داماڵینی میلیشیا شیعەکان لەچەک و جوڵەی چڕی لۆبی وڵاتانی کەنداو و تورکیا، بەرپرسانی شیعەی عێراق دووچاری ترس و شڵەژان بوون.

نزیکبوونەوەی گروپە چەکدارە سورییەکان لە عێراق و ئەگەری بەکارهێنانی حکومەتی سوریا لە دژی، هەروەها ئەگەری هاندانی سونەی عێراق و دروستکردنی ئاڵۆزی هێندەی تر لایەنە شیعەکانی ترساندووە.

بەپێی قسەی دیپلۆتکارێکی دیار بۆ پەنجەرە، دەنگۆی گەڕانەوەی سونەی عێراق بۆ دەسەڵات و هێنانەوەی بەعسییەکان، وەهمێکە لای بەرپرسانی شیعە دروستبووە و بنەمای نییە.

ئەو دیپلۆماتکارە کە زانیاری بە پەنجەرە دا، پێیوایە تەنها لە ئەگەری لێدان لە ئێران فشار لەسەر شیعەی عێراق دروست دەبێت، بەوپێیەی دەسەڵاتی شیعە زیاد لە ئەندازە پشتی بە ئێران بەستووە و بەهۆی مێژووە درێژە ژێر دەستەییەکەی متمانەی بەخۆی نییە.

دیپلۆماتکارەکە ئاماژە بەوەشدەکات، لەپاڵ لاوازبوونی پێگەی ئێران و هێرشکردنە سەری، ئەگەری سزای ئابووری ئەمەریکا و داڕمانی بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار بۆ عێراق مایەی مەترسییە.

ئەو دیپۆماتکارە پێیوایە، ئەو سەردەمە بەسەرچوو کەمینە حوکمی زۆرینە بکات بەتایبەت شیعە زۆرینەی عێراقە، بۆیە ئەو مەترسییانەی لەبارەی گەڕانەوەی سونە بۆ دەسەڵات لەعێراق مەترسییەکی گەورەکراو و بێ بنەمایە.

بەڕای چاودێران پێکهاتەی سیاسی و کۆمەڵایەتی عێراق و سوریا جیاوازە، ئەوەی تورکیا لە سوریا بۆی دەچێتەسەر لەعێراق قورسە بۆی، بەوپێیەی ئەو وڵاتە لە سوریا خاوەن گەورەترین هەژموونی سیاسی و سەربازییە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو