بۆچی چین و عێراق چالاکییە سیاسییەکانیان لەسەر ئاستی باڵا ڕاگرتووە؟
١٤ شوبات ٢٠٢٦ - ٣:٣٠ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ماوەیەکی زۆرە عێراق و چین لەسەر ئاستی باڵا چالاکییە سیاسییەکانیان ڕاگرتووە، هۆکاری ئەمەش بۆ خۆ لادانی بەرپرسانی عێراق لە توڕەیی ترەمپ دەگێڕدرێتەوە.
بەرپرسانی باڵای عێراق و چین هیچ دەرکەوتن و چالاکییەکی پێکەوەییان نییە، لەکاتێکدا هەماهەنگی نێوانیان لە ئاستی خوارەوە لە ئاستێکی بەرزدایە و کۆمپانیا چینییەکان خەریکە بازاڕی عێراق کۆنترۆڵ دەکەن.
پرۆژە گەورەکانی ئاوەدانکردنەوە و پرد و رێگەوبانەکانی بەغدا، کەرتی نەوت و وزەی خۆر لە عێراق، کاڵاوشمەک و بازاڕی ئۆتۆمبێلی عێراقی لەلایەن کۆمپانیا چینییەکانەوە کۆنترۆڵکراون.
لەکاتێکدا لەدوای هێرشەکانی مانگی 10ـی ساڵی 2024ـی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، چین و عێراق لەسەر ئاستی باڵا چالاکییەکانیان راگرتووە، ئەمەش لەپێناو خۆبەدوور گرتن لە توڕەیی ئەمەریکا.
لەکۆتایی تەمەنی کابینە حکومییەکەیدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، تاڕادەیەک پشتی لە کۆمپانیا چینییەکان و ڕووی لە کۆمپانیا ئەمەریکاییەکانی بواری وزە کرد، ئەمەش بەهەوڵێک بۆ مانەوە لە پۆستەکەی لێکدرایەوە.