مالیکی پێداگیرە؛ لایەنە شیعەکان لەترسی شەقام فشار لە مالیکی ناکەن

١٥ شوبات ٢٠٢٦ - ١٢:٥١ پاش نیوەڕۆ

مالیکی پێداگیرە؛ لایەنە شیعەکان لەترسی شەقام فشار لە مالیکی ناکەن

پەنجەرە

نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا ئامادەی کشانەوە نییە لە کاندیدێتی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و لایەنە شیعەکانی دووچاری گرفت کردووە، لەکاتێکدا ئەو لایەنانە ناتوانن فشاری لێبکەن بۆ کشانەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، مالیکی پێداگیرە لەسەر کاندیدێتی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و تا ئێستا هیچ نەرمییەکی پیشان نەداوە بۆ ئەوەی بکشێتەوە.

زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژەوە بەوەدەکەن، لایەنە شیعەکان بۆ ئەوەی نەکەونە ژێر فشاری شەقامەوە و ئەو تێڕوانینە زاڵ نەبێت، بەهۆی ڤیتۆی ئەمەریکاوە مالیکییان ناچار بە کشانەوە کردووە، تا ئێستا نەیانتوانیووە فشار بخەنە سەر ناوبراو بۆ کشانەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو