ئایا گرفت بۆ موچەی موچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان دروست دەبێت؟
١٥ شوبات ٢٠٢٦ - ٦:٤٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەندامێکی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق، رەتیدەکاتەوە گرفت بۆ موچەی موچەخۆرانی عێراق و هەرێم دروست ببێت، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی داراییەوە.
محەمەد حسێن، ئەندامی تۆڕی ئابووریناسانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: راستە قەیرانی دارایی هەیە، بەڵام دواکەوتنی موچە بۆ ٤٥ رۆژ جارێک هیچ بنەمای نییە.
دەشڵیت: هەموو بەرپرسانی عێراق جەخت دەکەنەوە، پارە بۆ موچە دانراوە و گرفتی موچەیان نابێت.
بەشێک لە میدیاکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی زیادبوونی قەیرانی دارایی و کورتهێنان لە بودجەی حکومەتی عێراق، دابەشکردنی مووچە لە عێراق و هەرێمی کوردستان 40 بۆ 45 ڕۆژ جارێک دابەش دەکرێت و پێشبینی دەکرێت مووچەی مانگی دوو زیاتر لە سێ هەفتە دوا بکەوێت.