ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ؛ مەزڵوم عەبدی بەدووری نازانێت و گروپە سورییەکانیش لەئێستاوە رێگەی بۆخۆش دەکەن
١٥ شوبات ٢٠٢٦ - ٦:٥١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لەکاتێکدا شاندی هاوبەشی دیمەشق و هەسەدە لەمیونخ دەست لەناو دەست و پێکەوە لەگەڵ نوێنەری وڵاتاندا کۆدەبنەوە، لەمکاتەدا ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە رۆژئاوای کوردستان بەدوور نازانرێت.
مەزڵوم عەبدی؛ هەڵگیرسانەوەی شەڕ بەدوور نازانێت
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەڵگیرسانەوەی گەڕێکی نوێی شەڕ لەنێوان هەسەدە و گروپە چەکدارە سورییەکان بەدوور نازانێت.
مەزڵوم عەبدی، فهرماندهی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ههسهده رایگەیاند: ئێمه تهنیا لهسهر بنهمای متمانه ڕێككهوتن ناكهین، چونكه شهڕ لهدوای ڕێككهوتنی 10 ی (ئازار/3)ی 2025ی نێوان ئێمه و دیمهشق ههڵگیرسا.
دەشڵێت: ئهگهری شهڕێكی دیكهش بهدورنازانین سهرهڕای ئهو رێكکەوتنەی 29ی مانگی رابردوش كردومانه، ههمو ههوڵێكی پێویستیش دهدهین بۆ مسۆگهركردنی سهركهوتنی ئهو ڕێككهوتنه.
گروپە چەکدارەکان تەپڵی شەڕ لێدەدەن
وا دیارە گروپە چەکدارە سورییەکان، نیگەرانن لەپێکەوەبوونی وەفدی دیمەشق و هەسەدە لەشاری میونخ ی ئەڵمانیا، هەروەک گوتارەکانیان ئاماژەیە بۆ ئەوەی ناڕازین لەو رێککەوتنەی ئەنجامدراوە.
بەڕای شارەزایانی بواری سیاسی، بەشێکی زۆر لەگروپە چەکدارە سورییەکان لەژێر هەژموونی تورکیادان، لەکاتێکدا تورکیا بە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق رازی نییە و داوای چەک داماڵینی هەسەدە دەکات.
چەند لاپەڕەیەکی گروپە چەکدارە سورییەکان، کە پەنجەرە بەدواداچوونی بۆ کردوون و زانیارییەکانیان دروست دەرچوون، لەئێستاوە پێشبینییەکانی مەزڵوم عەبدی پشتڕاست دەکەنەوە و ئاماژە بۆ سەرهەڵدانەوەی شەڕ دەکەن لە داهاتوودا.
یەکێک لەو سەکۆیانەی سۆشیال میدیا کە سەر بە گروپە چەکدارە سورییەکانە، دوای لێدوانەکەی مەزڵوم عەبدی کە هەڵگیرسانەوەی شەڕی بەدوور نەزانیووە، نوسیویەتی: دڵنیام و ئارامم، چونکە دەزانم داهاتوو بۆ هەسەدە چۆن دەبێت، ئێوەش ئارامگر بن.
تورکیا؛ سەری مارەکە
ئەوەی وایکردووە مەزڵوم عەبدی هەڵگیرسانەوەی شەڕ بەدوور نەزانێت و گروپە چەکدارە سورییەکان تەپڵی شەڕ لێبدەن، نیگەرانی تورکیایە لەو رێککەوتنەی لەژێر فشاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە.
تورکیا بەرێککەوتنەکە رازی نییە و داوای ئەوە دەکات هەسەدە لەچەک دابماڵرێت، لەکاتێکدا بەپێی رێککەوتنەکە پێکهاتەی هێزەکانی هەسەدە بەکۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە بەردەوام دەبێت.
قسەکردنی جیاوازی بەرپرسانی دیمەشق و هەسەدە لەسەر ناوەڕۆکی رێککەوتنی نێوانیان، مانەوەی کۆمەڵێک پرس بەهەڵواسراویی ئەو گرفتانەن ئەگەری سەهەڵدانەی بارگرژی دەهێننە ئاراوە.
بەردەوامی نیگەرانییەکانی تورکیای خاوەن هەژموون لەسوریا، هەروەها کێشە چارەسەر نەبووەکان ئەگەری روودانی شەڕ زیاتر دەکەن، بەڵام دواجار کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاراستەی رووداوەکانی داهاتوو لەسوریا دیاری دەکات.
وەکچۆن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرەتا بێدەنگی لەشەڕکرد و دواجار دیمەشق و هەسەدەی بردە سەر مێزی گفتووگۆ، ئاراستەی رووداوەکانیش لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دیاری دەکرێت.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئێستادا دژی شەڕ و لەگەڵ ئاشتیدایە، لەکاتێکدا تورکیا لە دۆخی سوریا نیگەرانە و مانەوەی هەسەدە بە مەترسی دەزانێت، مەترسی گەورەی ئەو وڵاتە ئەوەیە قەوارەی کوردی ببێتە ئەمری واقیع هاوشێوەی هەرێمی کوردستان.