پارتی: وەفدەکەمان لە ئەمەریکا بەمەبەستی لۆبیکردن بۆ هەرێم چووە، نەک مالیکی

١٦ شوبات ٢٠٢٦ - ١:٣٤ پاش نیوەڕۆ

پارتی: وەفدەکەمان لە ئەمەریکا بەمەبەستی لۆبیکردن بۆ هەرێم چووە، نەک مالیکی

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی باڵای پارتی دیموکراتی کورستان، رەتیدەکاتەوە ئەو وەفدەی ئێستا لە ئەمەریکایە بۆ لۆبیکردن بۆ نوری مالیکی سەردانی ئەو وڵاتەی کردبێت.

سەرچاوە باڵاکەی پارتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەو وەفدەی لەئەمەریکایە بۆ لۆبیکردن بۆ مالیکی نەچووەتە ئەو وڵاتە، بەڵکو بۆ لۆبیکردن بۆ هەرێمی کوردستان رۆیشتوون.

وەفدەکەی پارتی کە ئێستا لەئەمەریکایە، پێکهاتوون لە هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەکەی پارتی دەڵێت: وەفدەکە لەگەڵ مەسیحییەکانی شیگاغۆ و مێشیگاندا کۆبووەتەوە.

دەشڵێت: وەفدەکە چاوی بەو سیناتۆر و کۆنگرێسمان و بەرپرسانەی ئەمەریکا کەوتووە کە ئیش لەسەر عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو