حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات لەسەر راگەیاندنی بەرەی کوردستانی هاوشێوەی دوای ساڵی ١٩٩١ـی هەرێم ناکۆکن
١٦ شوبات ٢٠٢٦ - ١:٤١ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ناوەندی دیالۆگیان پێکهێناوە و گفتووگۆی ناوبەناویان هەیە، بەڵام لەسەر راگەیاندنی بەرەیەکی کوردستانی ناکۆکن.
حەوت حزبی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەندامن لە ناوەندی دیالۆگدا، کە بریتین لە حزبی دیموکرات، پارتی ئازادی کودستان، پژاک، سازمانی خەبات و هەرسێ حزبی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، پێنج لەو حزبانە لەگەڵ راگەیاندنی بەرەیەکی کوردستانی هاوشێوەی بەرەی کوردستانی هەرێمی کورستانی دوای سی ١٩٩١ـدان، بەڵام دوو لە کۆمەڵەکان ناڕازین.
خەلیل نادری، وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: کۆمەڵە داوای یەکخستنی پێشمەرگە و راگەیاندن و دارایی دەکات پێش راگەیاندنی بەرەکە.
وتیشی: داواکاری هەردوو کۆمەڵەکە جوان و لەجێی خۆیدان، بەڵام بۆ ئێستا قورسە بەتایبەت هەرێمی کوردستان دوای ٣٥ ساڵ نەیتوانیووە پێشمەرگە یەکبخات.
جەختیکردەوە: حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات گرفتیان نییە و هەموویان لەناو ناوەندی دیالۆگدا پێکەوەن.