ئاراستەی زەرگەتە کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان بەجێدێڵن

١٦ شوبات ٢٠٢٦ - ٧:٥٧ پاش نیوەڕۆ

ئاراستەی زەرگەتە کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان بەجێدێڵن

پەنجەرە

بەهۆی ناکۆکی لەبارەی دەنگدان لەسەر دەستوری بزوتنەوەکە، ئاراستەی گردی زەرگەتەی گۆڕان، کۆنفرانسی ئەو حزبەی بەجێهێشت.

ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک، کۆنفرانسی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو کە تیایدا ٢١٣٢ کەس مافی بەشدارییکردنی هەبوو.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، بەهۆی درووستبوونی ناکۆکییەوە، ئاراستەی گردی زەرگەتەی بزوتنەوەکە، کۆنفرانسەکەیان بەجێهێشتووە.

ناکۆکییەکە لەبارەی شێوازی دەنگدان بووە لەسەر دەستوری بزوتنەوەکە، بەشێوەیەک ئاراستەی گردی زەرگەتە لەگەڵ ئەوەبوون کە بە نهێنی دەنگی لەسەر بدرێت و ئاراستەی کوردسات لەگەڵ ئەوەبوون بە ئاشکرا دەنگی لەسەر بدرێت، هەربۆیە ئەم بابەتە خرایە دەنگدانەوە و لەکۆی ٧٨١ دەنگدەر، ٤٩١ کەسیان داوایان کردووە بە ئاشکرا دەنگی لەسەر بدرێت.

لەدوای ئەمەشەوە، ئاراستەی گردی زەرگەتە لە کۆنفرانسەکە کشاونەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو