گردی زەرگەتە: هەرگیز رێگە نادەین دانا ئەحمەد مەجید لەسەر کورسییەکەی نەوشیروان مستەفا دابنیشێت

١٦ شوبات ٢٠٢٦ - ٧:٥٨ پاش نیوەڕۆ

گردی زەرگەتە: هەرگیز رێگە نادەین دانا ئەحمەد مەجید لەسەر کورسییەکەی نەوشیروان مستەفا دابنیشێت

پەنجەرە

دوای ئەوەی کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان لەبەرژەوەندی ئاراستەی کوردسات یەکلایی کرایەوە، ئاراستەی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان هەڕەشەی سکاڵا تۆمارکردن دەکات.

عەبدولڕەحمان ئەبوبەکر، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان ئاراستەی زەرگەتە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند، قسەکانم قسەی هەموو گۆڕانخوازانە، هەموو رێکارێکی یاسایی بەرامبەر حاکم عومەر سەرۆکی کۆمیسیۆن دەگرینەبەر و دەیبەینە پەرلەمانی عێراق، چونکە لایەنگیری کردووە.

دەشڵێت: هەرگیز رێگەنادەین دانا ئەحمەد مەجید بچێتە سەر کورسییەکەی نەوشیروان مستەفا، چونکە دۆسیەی یاسایی لەسەرە و بەلێبوردنی حزبی هێنراوەتەوە.

قسەکانی هەڵسوڕاوەکەی بزووتنەوەی گۆڕانی گردی زەرگەتە لەکاتێکدایە، ئاراستەی کوردسات بوونی دۆسیەی یاسایی رێکخەرە نوێیەکەیان رەتدەکەنەوە و کۆمیسیۆنیش ئاماژە بەوەدەکات بێلایەنانە سەرپەرشتی کۆنفرانسەکەی کردووە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو