سەرچاوەیەک لەحزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات بۆ پەنجەرە: کوڕی شا بەعەقڵیەتی باوک و باپیری لەمەسەلەی کورد دەڕوانێت

١٦ شوبات ٢٠٢٦ - ٧:٥٩ پاش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک لەحزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات بۆ پەنجەرە: کوڕی شا بەعەقڵیەتی باوک و باپیری لەمەسەلەی کورد دەڕوانێت

پەنجەرە

سەرچاوەیەک لە حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەکاتی راپەڕینی ژینادا نزیکبوونەوە لەنێوان کوڕی شای ئێران و حزبی کۆمەڵەدا هەبووە، هەرچەندە نزیکایەتییەکە ماوە بەڵام جوڵەی نوێ رووینەداوە.

سەرچاوەکە لە حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئێمە کێشەمان لەگەڵ رەزا شای ئێران دا نییە و تاوانەکانی باوک و باپیری لەسەر ئەو هەژمارد ناکەین، بەڵام کێشەمان لەگەڵ عەقڵیەتی کوڕی شادا هەیە.

دەشڵێت: کوڕی شا ئێستاش بەعەقڵیەتی باوک و باپیری لە مەسەلەی کورد و نەتەوەکانی ئێران دەڕوانێت، ئەمەش وادەکات لەگەڵی نەگونجێین.

ئاڵۆزی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە ترۆپک، حکومەتی ئێران لە دۆخێکی خراپی ئابووری و سیاسی و سەربازیدایە و لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی دابڕاوە. 

سەرچاوەکەی حزبە کوردییەکانی ئێران پێیوایە، ئێران خۆی رادەست ناکات و پێدەچێت گورزی سەربازی لێبوەشێنرێت، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە رژێمەکە بەدیلی نییە.
سەرچاوەکە وتی: موجاهیدینی خەلق، کوڕی شا و هێزە چەپ و رایدەکاڵەکان هەریەکە و بەلایەکدا رایدەکێشن، ئەمەش دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی تەمەنی رژێمی ئێران.

جەختیشیکردەوە: تا بەدیل دروست نەبێت ئەستەمە رژێمی ئێران بڕوخێنرێت، چونکە رووخانی رژێمەکە بەبێ بەدیل گرفتی گەورە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دروست دەکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو