ئیدارەی خۆسەر ١١ خێزانی ئوسترالی دەست بەسەرکراوی نێو کەمپی رۆژی رادەستی وڵاتەکان کردەوە

١٨ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٥١ پێش نیوەڕۆ

ئیدارەی خۆسەر ١١ خێزانی ئوسترالی دەست بەسەرکراوی نێو کەمپی رۆژی رادەستی وڵاتەکان کردەوە

پەنجەرە

٣٤ هاووڵاتی ئوسترالی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە ئازاد کران، پێشتر بەهۆی پەیوەندیی خێزانیان بە چەکدارانی داع،شەوە لە کەمپی رۆژ دەستبەسەر بوون.

بەڕێوەبەرایەتی کەمپی رۆژ رایگەیاند: ٣٤ هاووڵاتی ئوسترالیان ئازاد کردووە کە ئەندامی ١١ خێزان و کەسوکاری چەکدارانی پێشووی ئەو رێکخراوە توندڕەوەن.

ئەمە یەکەمجارە لە دوای چەند ساڵێک، هیچ هاووڵاتییەکی ئوسترالی لە ناو کەمپەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا نەمێنن.

حەکیمە ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کامپی رۆژ، وتی: ئەو ١١ خێزانە بە شێوەیەکی فەرمی رادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە کە لە ئوسترالیاوە بۆ وەرگرتنەوەیان هاتبوونە ناوچەکە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو