دەزگای ئاسایش: کەتیبەیەکی کوردستانی د۱عـ.،ـشـ.،ـمـ.،ـان هەڵوەشاندەوە
١٨ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٥١ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
دەزگای ئاسایشی هەرێم، هەڵوەشاندنەوەی گرووپێکی مەترسیداری چەکداری د۱عـ.،ـش بەناوی (کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی) سەر بە ویلایەتی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەڕۆژی ٢٠٢٥/١٢/٨ تا ٢٠٢٦/٢/٩ توانییان، چەند ئۆپراسیۆنیک بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستان لەسنووری (هەڵەبجە، سەیدسادق، پێنجوێن، گەرمیان، دیالە) ئەنجام بدەن.
پیلانی چەکدارانی د۱عـ.،ـش کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی سەر بە ویلایەتی کوردستان
-خۆ ڕێکخستنەوە و درووستکردنی گرووپی تیرۆریستی
-درووستکردنی شوێنی مانەوە(المضافة)
-گواستنەوەی چەکدارانی د۱عـ.،ـش لەوڵاتانی دراوسێ بۆ کوردستان و خوارووی عێراق.
لەکۆی ئەم چالاکییەدا، (١) یەک کارمەندی
دەزگای ئاسایشی هەرێم برینداربوو و توانرا
(١٠) تیرۆریست دەستگیربکرێت و دەستیشگیرا بەسەر (٨ چەک و ١ دەمانچە و ٢ بۆمبی دەستی و ماددەی تەقینەوە لەجۆری سیفۆر و دوربین و پشتێنی خۆکوژی)
لەئێستادا سەرجەم تیرۆریستان بە ماددەی(٤) تیرۆر، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.