مەزڵوم عەبدی لە هەولێرەوە گەشتی بۆ ئەڵمانیا کردووە

١٨ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٥٦ پێش نیوەڕۆ

مەزڵوم عەبدی لە هەولێرەوە گەشتی بۆ ئەڵمانیا کردووە

پەنجەرە

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیلهام ئەحمەد، لەهەولێرەوە رۆیشتوونەتە ئەڵمانیا بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی میونخ.

ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر، خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بەوەی ئاسانکاری بۆ عەبدی کردووە بۆ ئەوەی گەشت بۆ ئەڵمانیا بکات و دەڵێت: ئەڵمانیا پشتگیری لە گفتوگۆ دەکات لەسەر هەموو ئاستەکان، لەپێناو تێكەڵبوونی ئاشتیانە لە سوریایەکی یەکگرتوو، کە رێز لە مافی هەموو پێکهاتەکان بگرێت.

قسەکانی کونسوڵی ئەڵمانیا لەهەولێر سەبارەت بە ئاسانکاریکردن بۆ گەشتەکەی مەزڵوم عەبدی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی عەبدی لە هەولێرەوە کاروبارەکانی گەشتکردنی بۆ راییکراوە و هەرلەوێوە گەشتەکەی ئەنجامداوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو