سوپاسالاری پێشووی عێراق بۆ پەنجەرە: دەبووایە کورد زووتر پۆستی سوپاسالاری وەرگرتبایەتەوە

١٨ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:٢٩ پاش نیوەڕۆ

سوپاسالاری پێشووی عێراق بۆ پەنجەرە: دەبووایە کورد زووتر پۆستی سوپاسالاری وەرگرتبایەتەوە

پەنجەرە

سوپاسالاری پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت، پۆستی سوپاسالاری عێراق پشکی کوردە و وەرگرتنەوەی پۆستەکە لێی پێشێلکردنی رێککەوتن و مافە یاسایی و دەستورییەکانە.

پۆستی سوپاسالاری عێراق، پشكی كوردە و لە ساڵی 2003 تاكو 2015 بابەکر زێباری لەو پۆستەدا بوە، بەڵام لە 2015 حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەوكاتی عێراق بابەکری خانەنشینکرد.

بابەکر زێباری، سوپا سالاری پێشووی عێراق، بە پەنجەرەی راگەیاند: دەبووایە لەدوای خانەنیشین کردنی من، کورد پۆستی سوپا سالاری وەرگرتبایەتەوە، بەڵام نازانم بۆ وەری نەگرتەوە.

دوای خانەنشینكردنی زێباری، عوسمان غانمی وەک سەرۆکی ئەرکانی سوپا بە وەکالەت لەلایەن عەبادییەوە دەستنیشانکرا، هەروەها لەساڵی 2020ـەوە عەبدولئەمیر یارەڵا وەک سوپاسالاری عێراق دەست بەکارە و دوێنێ لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی پێدرا بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە پۆستەکەی ئەمەش کوردی توڕە کرد.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو