رۆژنامەنوسێکی رۆژئاوای کوردستان بۆ پەنجەرە: 600 هەزار کەس لە کۆبانی لەژێر گەمارۆدان و هەوڵ هەیە لەم ڕۆژانەدا گەمارۆکە بشکێنرێت

١٨ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:٣٠ پاش نیوەڕۆ

رۆژنامەنوسێکی رۆژئاوای کوردستان بۆ پەنجەرە: 600 هەزار کەس لە کۆبانی لەژێر گەمارۆدان و هەوڵ هەیە لەم ڕۆژانەدا گەمارۆکە بشکێنرێت

پەنجەرە

رۆژنامەنوسێکی رۆژئاوای کوردستان، بارودۆخی کۆبانی بۆ پەنجەرە باس دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، هێشتا کۆبانی لەژێر گەمارۆدایە، هێزەکانی سوریا لەهەندێک ناوچەی دەوروبەری کۆبانی کشاونەتەوە، بەڵام لەهەندێک ناوچەی تر هێشتا ماون.

ئەکرەم بەرەکات، رۆژنامەنوس لە رۆژئاوای کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: گفتووگۆ لە ئارادایە بۆ ئەوەی لەمڕۆژانەدا گەمارۆی سەر کۆبانی بەتەواوەتی بشکێنرێت.

دەشڵێت: 600 هەزار کەس لەناو کۆبانین، 200 هەزار کەسیان ئاوارەی 45 گوندی دەوروبەری شارۆچکەکە و ئاوارەی تەبقا و رەقە و عەین عیسان.

جەختیکردەوە: دۆخەکە هێشتا بۆ خەڵکی کۆبانی سەختە، بەڵام هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەری.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو