کەسایەتییەکی ئێزدی بۆ پەنجەرە: ئەو د۱عـ.،ـشـ.،ـانـ.،ـەی بۆ عێراق گواستراونەتەوە تۆمەتباری کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکانیان تێدایە 

١٨ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:٣٢ پاش نیوەڕۆ

کەسایەتییەکی ئێزدی بۆ پەنجەرە: ئەو د۱عـ.،ـشـ.،ـانـ.،ـەی بۆ عێراق گواستراونەتەوە تۆمەتباری کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکانیان تێدایە 

پەنجەرە

کەسایەتییەکی دیاری ئێزدی رایدەگەیەنێت، لە نێو ئەو د۱عـ.،ـشـ.،ـانـ.،ـەی کە لەسوریاوە بۆ عێراق گواستراونەتەوە، تۆمەتباری کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکانی شەنگالیان تێدایە، بۆیە دەبێت کارئاسانی بۆ قوربانییەکان بکرێت بۆ ئەوەی سکاڵا تۆمار بکەن.

د.میرزا دنایی، خاوەنی خەڵاتی نێودەوڵەتی بۆئازادی ئاینی و خاوەنی خەڵاتی ئۆروای بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هەندێک لە سەرکردەکانی د۱عـ.،ـش بەهۆی نازناوەوە نەناسراونەتەوە بەڵام هەندێکی تریان ناسراون، بۆیە ئەو د۱عـ.،ـشـ.،ـانـ.،ـەی بۆ عێراق گواستراونەتەوە و تۆمەتبارن بە کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان دەبێت دۆسیەیان بۆ بکرێتەوە.

دەشڵێت: هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی قوربانییەکان سکاڵا تۆمار بکەن، بۆیە دەبێت دادگا و دەزگا ئەمنییەکانی عێراق کارئاسانی بکەن بۆ ئەوەی سکاڵاکان تۆمار بکرێن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو