نەوەی نوێ دەیەوێت لەگەڵ یەکێتی بەشداری لە حکومەتی هەرێم دا بکات
١٨ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:٣٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بڕیارە یەکێتی و نەوەی نوێ لە مانگی رەمەزان دا چەند کۆبوونەوەیەکی تر ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی رێککەوتنی نێوانیان لە رێککەوتنی زارەکییەوە بۆ رێککەوتنی نوسراو بگۆڕن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەنەوەی نوێ کەنەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: یەکێتی و نەوەی نوێ چەند کۆبوونەوەیەکی تر ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی رێککەوتنی نێوانیان بکەن بە رێککەوتنی نوسراو.
دەشڵێت: نەوەی نوێ بڕیاریداوە لەگەڵ یەکێتی بەشداری لە حکومەت دا بکات، بەڵام ئەمە هێشتا روون نییە و لەسەر هەڵوێستی پارتی دەوەستێتەوە.