رفاندن و ئەشکەنجەدان بۆ بەدەستهێنانی پارە؛ گروپە چەکدارە سورییەکان شوێن پێی گروپەکانی عێراق هەڵدەگرن

١٨ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:٣٥ پاش نیوەڕۆ

رفاندن و ئەشکەنجەدان بۆ بەدەستهێنانی پارە؛ گروپە چەکدارە سورییەکان شوێن پێی گروپەکانی عێراق هەڵدەگرن

پەنجەرە

گروپێکی چەکدار خێزانێکی کوردی خەڵکی کۆبانییان رفاندووە و داوای 35 هەزار دۆلار لەکەسوکاریان دەکەن بۆ ئەوەی ئازادیان بکەن، ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی خێزانەکەشیان بۆ کەسوکارەکەیان ناردووە.

عەبدوڵا هێبێش و خێزانە پێنج کەسییەکەی هەوڵیداوە لەکۆبانییەوە بۆ لوبنان گەشت بکات، بەڵام ئەو شۆفێرەی گواستوونیەتەوە رادەستی گروپە چەکدارەکەی کردوون لەشاری حومس.

بەپێی وتەی کەسوکاری عەبدوڵا، گروپە چەکدارەکە گرتەی ڤیدیۆیی ئەشکەنجەدانی خێزانەکەی عەبدوڵایان بۆناردوون و داوای 35 هەزار دۆلاریان لێدەکەن.

تەکنیکی رفاندنی عەبدوڵا و خێزانەکەی و ناردنی ڤیدۆی ئەشکەنجەدانیان بۆ کەسوکارەکەی، هەمان ئەو تەکنیکەیە کە گروپە چەکدارەکان دوای ساڵی 2005 لەعێراق بەکاریان دەهێنا و لەرێگەی رفاندنەوە پارەیان وەردەگرت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو