بۆ ئەوەی گوندنیشینەکان ڤیدۆیان نەگرن تورکیا لەرێگەی تۆڕێکی رێگەوبانەوە بنکە سەربازییەکانی پێکەوە دەبەستێتەوە
١٩ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٥٤ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
تورکیا لەرێگەی توڕێکی فراوانی رێگەوبانەوە، ئاڤاشین، زاب، مەتینا و بەرواری باڵای پێکەوە گرێداوە و دەروازەی گەلی رەشاڤای بۆ دروستکردوون، لەمەودوا هێزەکانی لەو دەروازەیەوە هاتووچۆ دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی سی پی تی ئەمەریکی، ئامانج لەو کارەی تورکیا دابڕانی بنکە سەربازییەکانیەتی لە گوندەکان، بۆ ئەوەی چیتر هێزەکانی نزیک لە گوندەکان نەبنەوە و گرتەی ڤیدۆیی بگیرێن.
زانیارییەکانی رێکخراوە ئەمەریکاییەکە ئاماژە بەوەدەکەن، تورکیا لەو ناوچەیە سێ بنکەی سەربازی گەورەی دروستکردووە، یەکێک لەو بنکانە دەکەوێتە زێوەشکان، کە شوێنی مەشق و بنکەی تەندروستیشیان تێدا بونیاتنراوە.
هەفتەی رابردوو، تورکیا بە دوو هێلیکۆپتەر چیای مەتینای بۆردومانکردووە، بەڵام هێشتا روون نییە ئامانج لە بۆردومانەکە چی بووە.