پارتی و یەکێتی دەیانەوێت لە مانگی رەمەزان دا رێکبکەون
١٩ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٥٥ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، پارتی و یەکێتی هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ ئەوەی لەمانگی رەمەزان دا لەسەر هەموو پرسە ناکۆکی لەسەرەکانی نێوانیان رێکبکەون.
سەرچاوە باڵاکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پارتی و یەکێتی دەیانەوێت تا کۆتایی مانگی رەمەزان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی هەرێم رێکبکەون.
دەشڵێت: رەنگە لەمەودوا کۆبوونەوەی زیاتر ئەنجام بدەن.