بەرپرسێکی باڵای ئێزدی لە شەنگال بۆ پەنجەرە: ئێزدییەکان متمانەیان بە دۆخی عێراق و ناوچەکە نییە
١٩ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٥٦ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بەرپرسێکی باڵای ئێزدی لە شەنگال دەڵێت، ئێزدییەکان ترسیان لە بارودۆخی عێراق و ناوچەکە هەیە، چونکە تاوانبارانی کۆمەڵکوژی شەنگال سزا نەدراون و ئێزدییەکان متمانەیان بە دۆخەکە نییە.
بەرپرسەکەی ئێزدی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئێزدییەکان لە شەنگال لەنێو پێشمەرگە، یەپەشە و سوپای عێراق دا هێزیان هەیە، دەیانەوێت پشت بەو هێزانە ببەستن لەئەگەری روودانی هەر پێشهاتێکدا.
دەشڵێت: کەسایەتییە ئێزدییەکان دەیانەوێت هەماهەنگی لەنێوان هێزە جیاوازەکانیاندا دروست بکەن بۆ ئەوەی هەمانگ بن لەکاتی هەر رووداوێکدا و ناوچەکانیان بپارێزن.