وەفدێکی گردی زەرگەتە بۆ سکاڵا تۆمارکردن لە بەغدایە

١٩ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٥٧ پێش نیوەڕۆ

وەفدێکی گردی زەرگەتە بۆ سکاڵا تۆمارکردن لە بەغدایە

پەنجەرە

ماوەی چەند رۆژێکە شاندێکی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان ئاراستەی گردی زەرگەتە لە شاری بەغدان، سەرقاڵی تۆمارکردنی سکاڵان لەسەر ئەو کۆنفرانسەی لە شاری کەرکوک ئەنجامدراو ئەنجامەکەی لەبەرژەوەندی ئاراستەی کوردسات کۆتایی هات.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، ناوەڕۆکی سکاڵای شاندەکەی بزووتنەوەی گۆڕان ئاراستەی گردی زەرگەتە،  پەیوەندی بە شوێنی کۆنفرانسەکە و خودی دانا ئەحمەد مەجید، هەروەها بەشداریکردنی هەندێک هەڵسوڕاوەوە هەیە گوایە وازیان لە بزووتنەوەکە هێناوە و بەشداری کۆنفرانسیان کردووە.

ئامادەکاریی ئاراستەی  گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ سکاڵا تۆمارکردن لەکاتێکدایە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق شوناسی گۆڕانی بەلای بەرژەوەندی ئاراستەی کوردساتدا یەکلایی کردەوە و پارتی و یەکێتی پیرۆزباییان لێکردن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو