حەلبوسی واژۆی لەسەر کردووە؛ پەنجەرە ناوەڕۆکی رێککەوتنێکی نێوان یەکێتی وتەقەدوم بڵاو دەکاتەوە

١٩ شوبات ٢٠٢٦ - ٧:٣٤ پاش نیوەڕۆ

حەلبوسی واژۆی لەسەر کردووە؛ پەنجەرە ناوەڕۆکی رێککەوتنێکی نێوان یەکێتی وتەقەدوم بڵاو دەکاتەوە

پەنجەرە

بەپێی رێککەوتنی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، پۆستەکانی راوێژکاری پارێزگاری سەڵاحەدین، بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنان و چەند پۆستێکی تر لەماوەی 30 رۆژدا بە یەکێتی دەدرێت.

بەپێی رێککەوتنەکە کە وێنەیەکی دەست پەنجەرە کەوتووە و واژۆی حەلبوسیشی لەسەرە، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی، بەرێوەبەری پەروەردەی خورماتو، بەڕێوەبەری ناحیەی ئامرلی بۆ یەکێتی دەبێت.

بەپێی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە، دەبێت رێککەوتنەکە لە ماوەی 30 رۆژدا جێبەجێ بکرێت، هەروەها ئەو دەرفەتەش بۆ یەکێتی بەجێهێڵراوە ئەگەر لەگەڵ لایەنی شیعەدا رێکبکەوێت، ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکانی بکات.

مەلا حەسەن محەمەد، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی خورماتووی یەکێتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: مەرج نییە 100%ی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، بەڵام بەشێکی زۆری رێککەوتنەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو