ئەبوبەکر کاروانی: پەنجەرە لە رووماڵکردن و بەدواداچوون و شرۆڤەکردنی بابەتەکاندا تاڕادەیەکی باش هاوسەنگی و پیشەیی بوونی پاراستووە
٢١ شوبات ٢٠٢٦ - ١:٢٢ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەبوبەکر کاروانی، نوسەر و رۆشنبیری دیاری کورد دەڵێت، تاکو ئێستا پەنجەرە لەرووماڵکردن، بەدواداچوون و شرۆڤەکردنی بابەتەکاندا، توانیویەتی تاراددەیەکی باش هاوسەنگی و پیشەیی بوون بپارێزێت و تێکەڵ بە هەست بەلێپرسراوێتیەکی نیشتیمانیان بکات.
ئەبوبەکر کاروانی دەڵێت: ئەوەش ئەرکی رۆژنامەنوس وگوتارێکی رۆژنامەنووسیی و میدییایی گەلێکی بێ دەوڵەتە لە ساتەوەختێکی مێژوویی پر لە گۆڕانکاری چارەنووسسازدا.
کاروانی وتیشی: گرنگە لەرێگەی نیشاندانی واقیعەکە بەوجۆرەی هەیەو هۆشیاری پێدانی پێشوەختە دەربارەی ئەوەی لەداهاتوودا ئەگەری روودانی هەیە، لەئاراستەکردنی رای گشتی، ئاگایی سیاسی، خەمڵاندنی دیدگاو درووستکردنی بریاری سیاسی کوردستاندا بەشداربێت.
ناوبراو پەنجەرە بە ئەزموونێکی ڕۆژنامەوانی و میدیایی دڵخۆشکەر ناودەبات و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر بۆ ستافەکەی دەخوازێت.