لێکۆڵەرێکی ئیسرائیلی: ٣ ئامانج لە پشت سەردانە بەردەوامەکانی نەتەنیاهۆیە بۆ ئەمەریکا

٢١ شوبات ٢٠٢٦ - ١:٢٨ پاش نیوەڕۆ

لێکۆڵەرێکی ئیسرائیلی: ٣ ئامانج لە پشت سەردانە بەردەوامەکانی نەتەنیاهۆیە بۆ ئەمەریکا

پەنجەرە

لێکۆڵەرێکی سیاسی ئیسرائیلی دەڵێت، سەردانە یەک لەدوای یەکەکانی بونیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەمەریکا بۆ سێ ئامانجە.

ناتان ساش، لێکۆڵەری سیاسی ئیسرائیل دەڵێت: سێ ئامانجەکەی نەتەنیاهۆ لە سەدسانی بۆ ئەمەریکا، بریتین: لە ئێران، ئێران و ئێران.

دەشڵێت: ئیسرائیل ترسی لە ئەتۆمی ئێران نەماوە، بەڵکو ئێستا فشار لەسەر موشەکە بالیستییەکانی دەکات و دەیەوێت ئەمەریکا ئەمە لەبەرچاو بگرێت.

قسەکانی ئەم توێژەرە ئیسرائیلییە هاوکاتە بەو زانیارییانەی کە باس لە زیادبوونی ئەگەری هێرشی ئەمەریکا دەکەن بۆ سەر ئێران، دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا ماوەی ١٥ ڕۆژی بۆ ئێران دیارییکرد بەمەبەستی ڕازییبوونی لەبارەی ئەو داواکارییانەی لێی دەکرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو