پەنجەرە زانیاری لەبارەی ئەگەری کشانەوەی هێزە شیعەکان لەناوچە سونەکان بڵاودەکاتەوە

٢١ شوبات ٢٠٢٦ - ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە زانیاری لەبارەی ئەگەری کشانەوەی هێزە شیعەکان لەناوچە سونەکان بڵاودەکاتەوە

پەنجەرە

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، دەسەڵاتدارانی شیعەی عێراق لەشاری نەجەف کۆبوونەوەیەکی گرنگ و نهێنییان ئەنجامداوە، تێیدا ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران و کشانەوەیان لەناوچە سونەکان تاوتوێ کردووە.

زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، لایەنە شیعەکان لەکۆبوونەوەکەدا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی هێزەکانیان لەناوچە سونەکانی عێراق بکشێننەوە بۆ بەغدا و ناوچە شیعەکان، لەئەگەری هێرش بۆ سەر ئێران و دروستبوونی ئاڵۆزی لەناوچە سونەکان.

بەپێی وتەی چەند سەرچاوەیەک کە زانیارییان بە پەنجەرە دا، لایەنە شیعەکان متمانەیان بە سوپای عێراق نییە و زیاتر پشتیان بە هێزەکانی حەشد بەستووە، بۆیە ئەگەر بدرێت لە ئێران و ئاڵۆزی دروست ببێت هێزەکانی حەشد بۆ پاراستنی ناوچەکانی خۆیان بەکار دەهێنن.

لایەنە شیعەکان ناوی هەزاران خۆبەخشی شیعەیان تۆمار کردووە، دەیانەوێت لە ئەگەری روودانی ئاڵۆزیدا هێزی زیاتریان هەبێت و بەو هێزانە ناوچەکانی خۆیان و پارێزگاری لە شوێنە ئاینییەکانیان بکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو