سەرچاوەیەکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پەنجەرە: لایەنە شیعەکان ترسیان لە مەرجی تری ئەمەریکا هەیە
٢٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٣٠ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، لایەنە شیعەکان ترسیان هەیە لەوەی ئەمەریکا خواستی زیاتر بەسەریاندا بسەپێنێت لە دوای کشانەوەی نوری مالیکی.
سەرچاوە نزیکەکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لایەنە شیعەکان دەیانەوێت بە پرۆسە و بەهێواشی مالیکی بکشێتەوە، بۆ ئەوەی لێرەدا ئەمەریکا رابگرن.
دەشڵێت: لایەنەکان دڵنیان لەوەی دوای کشانەوەی مالیکی لەلایەن ئەمەریکاوە داواکاری تریشیان ئاراستە دەکرێت، ئەمە سەرچاوەی ترسەکەیە بۆ ئەو لایەنانە.