د۱عـ.،ـش: کۆتایی ئەحمەد شەرع جیاواز نابێت لە کۆتایی ئەسەد
٢٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٣٣ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
وتەبێژی د۱عـ.،ـش راگەیەنراوێکی دژی حکومەتی سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سوریا لەژێر داگیرکاری ئێران رزگاری بوو، بەڵام ئێستا لەلایەن تورکیا و ئەمەریکاوە داگیرکراوە و ئەمەش وڵاتی بردووەتە قۆناغێکی نوێوە.
وتەبێژەکەی د۱عـ.،ـش، ئەحمەد شەرع بە خیانەتکار و دەستنیشانکراوی ئەمەریکا و تورکیا وەسفدەکات و شەڕی لەدژی سوریا ڕاگەیاندووە.
دەشڵێت: کۆتایی ئەحمەد شەرع جیاواز نابێت لە کۆتایی ئەسەد.