بارزانی توڕەیە؛ رەهەندێکی تری پشت ناکۆکی نێوان فواد حسێن و هۆشیار زێباری

٢٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٣٤ پێش نیوەڕۆ

بارزانی توڕەیە؛ رەهەندێکی تری پشت ناکۆکی نێوان فواد حسێن و هۆشیار زێباری

پەنجەرە

ململانێی نێوان هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق قۆناغی نهێنی تێپەڕاند و هەردوولا بە ئاشکرا هێرشیان بۆ سەر یەکتری ئەنجامدا.

سەرباری ناکۆکی نێوان فواد حسێن و زێباری، بەشێکی گەورەی ململانێی نێوانیان پەیوەندی بە نیگەرانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتییەوە هەیە لە فواد حسێن.

بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، فواد حسێن کارەکتەری سەرەکی رێککەوتنی نێوان بارزانی و مالیکی بووە، بەڵام توڕەیی ئەمەریکای لە رێککەوتنەکە بۆ بارزانی روون نەکردووەتەوە.

زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، دوای ڤیتۆی ئەمەریکا لەسەر کاندید کردنەوەی مالیکی، بارزانی نیگەرانی خۆی لە فواد حسێن نەشاردووەتەوە، ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر رەخنەگرتنی زێباری لە بێ رۆڵی فواد حسێن لەکۆنفرانسی میونخ دا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو