ترس لە دووبارە بوونەوەی سیناریۆی دێرەزوور لایەنە شیعەکانی عێراقی ترساندووە
٢٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٣٨ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
ئەو سیناریۆیەی لەشاری دێرەزوور لەدژی هێزەکانی سوریای دیموکرات خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، لایەنە شیعەکانی عێراقی تۆقاندووە و ترسیان لەدووبارە کردنەوەی هەمان سیناریۆ لە ناوچە سونەکانی عێراق هەیە.
بەپێی پیلانێکی عەرەبی_تورکی و لەشاری دێرەزووری سوریا، لەگەرمەی شەڕی نێوان گروپە چەکدارە سورییەکان و هەسەدە، خێڵە عەرەبەکان لە هێزەکانی هەسەدە هەڵگەڕانەوە و ئەمەش هەسەدەی ناچار بەکشانەوە کرد لە دێرەزوور.
بەپێی زانیارییەکانی پەنجەرە، لایەنە شیعەکانی عێراق ترسیان لەگواستنەوەی هەمان سیناریۆ بۆ ناوچە سونەکانی عێراق هەیە، بەوەی لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە لەو ناوچانە جێبەجێ بکرێت.
ترسی لایەنە شیعەکان لەوەوە سەرچاوەی گرتووە دەستوەردانی تورکی_عەرەبی ببێتە هۆی هەڵگەڕانەوەی خێڵە عەرەبەکانی عێراق لە ئەگەری روودانی ئاڵۆزیدا، ئەمەش دەسەڵاتی شیعە دووچاری گرفتی گەورە بکات.