دوو حزب بایکۆتی کرد؛ پێنج حزبی کوردی ئێران هاوپەیمانێتی رادەگەیەنن
٢٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٧:١٥ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، پێنج حزبی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانێتی حزبەکان رابگەیەنن، لەکاتێکدا دوو حزبی کوردی بایکۆتی هاوپەیمانێتییەکەیان کردووە.
پژاک، پارتی ئازادی، حزبی دیموکرات، کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و سازمانی خەبات هاوپەیمانێتی حزبەکان رادەگەینن، لەکاتێکدا کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و کۆمەڵەی کۆمۆنیست بەشداری هاوپەیمانێتییەکەیان نەکردووە.
پێشتر پەنجەرە بڵاویکردەوە، هەردوو حزبی کۆمەڵە لەگەڵ راگەیاندنی هاوپەیمانێتی حزبە کوردییەکاندا نین، بەبیانووی ئەوەی هێشتا هێز و میدیا و داراییەکانیان یەکنەخستووە.