ئەمەریکا پەیامی هۆشداری ئامێزی بۆ میلیشیاکانی عێراق ناردووە

٢٣ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٣٥ پاش نیوەڕۆ

ئەمەریکا پەیامی هۆشداری ئامێزی بۆ میلیشیاکانی عێراق ناردووە

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی نزیک لەلایەنە شیعەکانی عێراق ئاشکرایدەکات، لە ئەگەری هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران مەترسی لەسەر لایەنە شیعەکانی عێراقیش دروست دەبێت، ئەگەر ببنە بەشێک لەو شەڕە.

سەرچاوە نزیکەکە لەلایەنە شیعەکانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئەگەر لایەنە شیعەکانی عێراق ببنە بەشێک لەشەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران سەرکردە دیارەکانیان دەکرێنە ئامانج.

سەرچاوەکە دەڵێت: ئەمەریکا پەیامی هۆشداری ئامێزی بۆ بەشێک لە سەرکردەی لایەنە شیعەکان ناردووە و داوای خۆبەدوور گرتنی لەململانێ ناوچەییەکان لێکردوون.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو