سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران: ئێمە بەشێک نین لە هاوپەیمانی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات
٢٣ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:٥٤ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رایدەگەیەنێت، حزبەکەی بەشێک نییە لە هاوپەیمانێتی حزبە کوردییەکانی ئێران و واژۆیان لەسەر بەیاننامەکەیان نەکردووە.
عەبدوڵا موهتەدی، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: دژی هاوپەیمانییەکە نین، بەڵام تێبینییان هەیە لەسەری.
دوێنێ یەکشەممە، 5 حزبی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانێتییان راگەیاند، بەڵام کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەی کۆمۆنیست چوونە نێو هاوپەیمانێتییەکەیان رەتکردەوە.