عەبدی و باراک لە سلێمانین؛ کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا بەشێکی گفتووگۆی نێوانیانە

٢٤ شوبات ٢٠٢٦ - ٧:٤١ پاش نیوەڕۆ

عەبدی و باراک لە سلێمانین؛ کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا بەشێکی گفتووگۆی نێوانیانە

پەنجەرە

دوای کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ تۆم بارام، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا و عێراق، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش گەیشتە سلێمانی.

بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، سەردانە کوتوپڕەکەی عەبدی پەیوەندی بە بوونی تۆم باراکەوە هەبووە لە سلێمانی، بەوەی پێکەوە گفتووگۆ دەکەن لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و سوریا.

زانیارییەکانی پەنجەرە ئاماژە بەوەدەکەن، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا و داهاتووی پەیوەندییەکانی ئەو هێزە لەگەڵ ئەمەریکا، هەروەها ئەو گۆڕانکارییانەی لەناوچەکە روودەدەن بەشێکبوون لە گفتووگۆی نێوان باراک و عەبدی و تاڵەبانی.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو