شەنگال لە قوڵایی پیلانی تورکیادا؛ ئەوەی شیعە بۆینەکرد دەیەوێت بە سونە بیکات
٢٤ شوبات ٢٠٢٦ - ٨:٢٣ پاش نیوەڕۆ
پەنجەرە
سەرچاوەیەکی باڵای بەرپرس لە موسڵ، وردەکاری پیلانێکی تورکیا لە شەنگال بۆ پەنجەرە ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، هێزە سەربازییەکانی عێراق هەنگاوەکانیان خێراتر کردووە بۆ شکستهێنان بە پیلانەکە.
سەرچاوە باڵاکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی هێزە شیعەکان ئامادەنەبوون داواکاری تورکیا دژ بە هێزەکانی یەپەشە و دامەزراوەکانی ئەو شارە جێبەجێ بکەن، ئەو وڵاتە دەیەوێت لەرێگەی خێڵە عەرەبەکانەوە ئەو کارە بکات.
سەرچاوەکە وتی: بەپێی پیلانەکەی تورکیا خێڵە عەرەبە سونەکان لەدژی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال هاندراون.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، عێراق هێزی زیاتری رەوانەی ناوچەکە کردووە و بازگەکانی توندوتۆڵتر کردووە، هەروەها هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت دەستپێکردووە، ئەمەش لەپێناو رێگرتن لە پیلانەکەی تورکیا.