مالیکی و چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەنگەری دژ بەیەکدا؛ مالیکی دەیەوێت چی بکات؟

٢٥ شوبات ٢٠٢٦ - ٢:٤٠ پێش نیوەڕۆ

مالیکی و چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەنگەری دژ بەیەکدا؛ مالیکی دەیەوێت چی بکات؟

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراق رایدەگەیەنێت، لەچەند شەوی رابردوودا چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئەنجامداوە، بەڵام عەمار حەکیم و قەیس خەز عەلی نیگەرانن و بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکردووە.

سەرچاوە باڵا سیاسییەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: عەمار حەکیم و قەیس خەز عەلی بۆیە بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکردووە، لەلایەک نیگەرانن لە پێداگیری مالیکی و لە لایەکەی تریش دەیانەوێت فشار بکەن بۆ ناچار کردنی زۆرینەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ گۆڕینی.

دەشڵێت: رەنگە لایەنە شیعەکان ناچاربن بە گۆڕینی بە مالیکی، بەڵام مالیکی قەبوڵی ناکات.

جەختیکردەوە: لەئەگەری دوورخستنەوەی مالیکی پێدەچێت ناوبراو بەشداری پرۆسەی سیاسی نەکات، بەتەواوەتی خۆی بەلای ئێراندا یەکلایی بکاتەوە و بەشەقامی شیعە بڵێت، ئەمەریکا رای خۆی سەپاند و لایەنەکان چوونەژێر رکێفییەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو