لایەنگرانی د۱عـ.،ـش لە سوریا پارە کۆ دەکەنەوە
٢٦ شوبات ٢٠٢٦ - ٣:١٨ پێش نیوەڕۆ
پەنجەرە
لایەنگرانی د۱عـ.،ـش لەرێگەی سۆشیال میدیاوە پارە و هاوکاری لەناوچە جیاجیاکانی سوریا کۆدەکەنەوە، بڕی پارە کۆکراوەکانیش لەرێگەی لاپەڕەکانیانەوە بڵاو دەکەنەوە.
بەشێک لە لایەنگرانی ئەو گروپە بانگەشەی ئەوە دەکەن ئامانجیان لە کۆکردنەوەی پارە، بۆ هاوکاریکردنی ئەو خێزانانەیە لە کەمپی هۆل ئازاد کراون.
لایەنگرانی د۱عـ.،ـش وێنەی گەیاندنی بەشێک لە پارەکانیان بەخێزانە ئازادکراوەکانی کەمپی هۆل بڵاوکردووەتەوە، ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ چالاکبوونەوەی شانە نوستووەکانی ئەو رێکخراوە لە سوریا.