پەنجەرە زانیاری لەسەر سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی بۆ سلێمانی ئاشکرا دەکات

٢٦ شوبات ٢٠٢٦ - ٣:٣١ پێش نیوەڕۆ

پەنجەرە زانیاری لەسەر سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی بۆ سلێمانی ئاشکرا دەکات

پەنجەرە

سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیدارەی خۆسەر، زانیاری لەبارەی سەردانەکەی دوێنێ سێشەممەی مەزڵوم عەبدی بۆ شاری سلێمانی بۆ پەنجەرە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، عەبدی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ باراک سەردانی سلێمانی کرد.

سەرچاوە نزیکەکە لە ئیدارەی خۆسەر کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دژە تیرۆری رۆژئاوای کوردستان و دژە تیرۆری یەکێتی هەردووکیان لەلایەن ئەمەریکاوە سەپۆرت دەکرێن.

سەرچاوەکە دەڵێت: تەوەرێکی گفتووگۆی نێوان عەبدی و بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ تۆم باراک چۆنیەتی مامەڵەکردنی داهاتووی ئەمەریکابوو لەگەڵ دژە تیرۆری هەردوولا، بەتایبەت ئەگەر دژە تیرۆری رۆژئاوا خرایە سەر حکومەتی سوریا.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو