سەرچاوەیەک لە حزبە کوردییەکانی ئێران: ئاگادار کراوینەتەوە لەوەی زیاتر ئاگاداری خۆمان بین

٢٦ شوبات ٢٠٢٦ - ٣:٣٢ پێش نیوەڕۆ

سەرچاوەیەک لە حزبە کوردییەکانی ئێران: ئاگادار کراوینەتەوە لەوەی زیاتر ئاگاداری خۆمان بین

پەنجەرە

ئەمڕۆ چوارچەممە، زانیاری بە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دراوە گوایە هێرشکراوەتە سەر بنکەی جێژنیکان لە هەولێر، ئەو بنکەیە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی تێدایە.

بەپێی وتەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ پەنجەرە، سەرەتا هێرشەکەیان بۆ پشتڕاستکراوەتەوە، بەڵام دواتر حزبە کوردییەکان و دەزگا ئەمنییەکانیش ئەنجامدانی هێرشیان رەتکردووەتەوە و بە ناڕاست وەسفیان کردووە.

سەرچاوەیەک لە حزبە کوردییەکانی ئێران کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: زانیارییەکی وا بڵاوبوویەوە گوایە هێرشکرابێتە سەر بنکەی جێژنیکان، بەڵام هیچ لایەنێک پشتڕاستی هێرشەکەی نەکردەوە.

وتیشی: لەلایەن دۆستەکانمانەوە ئاگادار کراوینەتەوە لەم ماوەیەدا زیاتر ئاگاداری خۆمان بین.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو