توێژەرێکی شیعە هەرێم بە فرۆشتنی نەوت بە ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات

٢٦ شوبات ٢٠٢٦ - ٣:٣٦ پێش نیوەڕۆ

توێژەرێکی شیعە هەرێم بە فرۆشتنی نەوت بە ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات

پەنجەرە

جارێکی تر لەنێو هێزە شیعەکانی عێراق دەنگ لە دژی هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە و هەرێم بە فرۆشتنی نەوتەکەی بە ئیسرائیل تۆمەتبار دەکرێت.

محەمەد یاسری، سەرۆکی سەنتەری “البناء”بۆ لێکۆڵینەوە، بە کەناڵی ئەلعەهدی سەر بە عەسایبی ئەهلی حەقی ڕاگەیاندووە: بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ جەختیکردووەتەوە، نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل فرۆشراوە و نەوتەکە لەبواری سەربازیدا سودی لێبینراوە.

دەشڵێت: کۆمپانیاکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی بە کەمتر لە نرخی بازاڕ نەوتیان بە ئیسرائیل داوە.

قسەکانی ئەو توێژەوە شیعە لەکاتێکدایە، شارەزایانی بواری ئابووری فرۆشتنی نەوت بەشێوەی راستەوخۆ لەلایەن هەرێمەوە بە ئیسرائیل بە ناڕاست وەسف دەکەن.

شارەزایانی بواری ئابووری دەڵێن، پێشتر نەوتی هەرێم بەقاچاخ فرۆشراوە و کڕیاری هەموو وڵاتێک توانیویەتی نەوتی هەرێم بکڕێت، نرخەکەشی کەمتربووە بەهۆی ئەوەی بە نافەرمی فرۆشراوە.

یاسری وتی: بوونی شیعە لە دەسەڵات گەرەنتییە بۆ کورد و سونە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو